له‌ئێستادا له‌وه‌رزی زستانداین‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه باسی ئه‌نتی فریز ئه‌كری یه‌كسه‌ر خه‌یاڵمان بۆ ڕادیته‌رو مه‌كینه‌ی ئۆتۆمۆبیل ئه‌چێت‌و ئینجا بۆلای ده‌به‌ی فڵچه‌ی جامه‌كان، بۆیه بۆ به‌رچاوڕوونی جیاوازی‌و جۆری ئه‌نتی فریز و ئه‌نتی فریزی ساردكه‌ره‌وه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه بڵێین كه دوو جۆر (antifreeze) هه‌یه، یه‌كێكیان بۆ ڕادیته‌ر، واته بۆ سیستمی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیل، ئه‌وی تریان بۆ فڵچه‌ی سه‌یاره.
یه‌كه‌م: ئه‌و ئه‌نتی فرێزه‌ی كه بۆ جامی سه‌یاره به‌كار ئه‌هینرێ، نابی بكریته ناو رادیته‌ره‌وه. ئه‌و گیراوه‌یه‌ی بۆ بۆ جامی سه‌یاره به‌كار ئه‌هینرێ بۆ ئه‌وه‌یه له‌كاتی سه‌رماو به‌سته‌ڵه‌كدا بۆری فڵچه‌كان نه‌یبه‌ستی و بتوانرێ به‌ئاسانی جامی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی پێ پاك بكریته‌وه، بیگومان له‌ناوزۆربه‌ی ئه‌و گیراونه‌دا ماده‌ی پاككردنه‌وه‌ی تیدایه جامه‌كه باشتر پاك ئه‌كاته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نتی فریزه‌ی جامه‌كانت به حازری كڕی نابێ ئاوی نۆرماڵی تیبكه‌یت و رونی بكه‌یته‌وه. زۆر گرنگه له‌كاتی زستاندا هه‌میشه سه‌تڵی فڵجه‌كانت پڕ بی له‌و گیراوه‌یه. له‌كاتی به‌ر ده‌ست كه‌وتن دا ئه‌بێ ده‌ستت به باشی بشۆیت جونكه گیراوه‌ی كیمایی تیایه و بۆ ته‌ندروستی زیان به‌خشه.
دووه‌م: ئه‌و ئه‌نتی فریز ه‌ی كه ئه‌كریته ناو رادیته‌ره‌وه ئه‌م جۆره‌یان جیاوازه له‌وه‌ی یه‌كه‌م، هه‌ر چۆن ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ناكرێته ناو رادیته‌ره‌وه، به هه‌مان شیوه‌ی ئه‌مه‌ی دوه‌م یش ناكرێته ناو سه‌تڵی جامی فڵجه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌وه.ئه‌م جۆره ئه‌نتی فریزه‌ش دو جۆره به ماركه‌ی جیا جیا، یه‌كێكیان حازر و ئاماده‌یه (نابێ ئاوی تیكه‌لاوبكرێ و یه‌كسه‌ر ئه‌كرێته ناو رادێته‌ره‌وه. جۆریكی تریان هه‌یه ئه‌توانرێ له‌گه‌ڵ ئاو به‌لام (ئاوی مه‌عده‌نی و خاڵی بێ له خوێ) بگیرێته‌وه. گیراوه‌ی ئه‌نتیفریز به تێپه‌ڕبونی كات سیفاته‌كان و تواناكانی خۆی ون و كه‌م ئه‌كات و وا پێویست ئه‌كات به شیوه‌یه‌كی ده‌وری بیگۆری.
سێیه‌م : گیراوه‌ی ناو ده‌به‌كه یان رادێته‌رره‌نگ دارن و ئه‌بێ بزانرێ كه كام له‌و ره‌نگانه بۆ ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ت ئه‌بێ، سه‌یری كه‌ته‌لۆكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه یان سه‌یری سه‌ری رادیته‌ره‌كه‌ت بكه یاخود له رێێ ئینته‌رنێت و به‌هۆی ژماره‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ته‌وه به‌دوایدا بگه‌رێ،
یان ئه‌بێ له فیته‌ری شاره‌زا بپرسی.
وریابه نابێ دو جۆر ره‌نگ له‌گیراوه‌ی ڕادیته‌ر به‌كار بهێنیت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌یاره‌كه‌ت ئه‌نتیفرز- ساردكه‌ره‌وه سه‌وز ی تیابو هه‌ر ئه‌بێ سه‌وزی به‌سه‌را بكه‌یت تا ئه‌گاته ئاستی پێویست، نابێ ره‌نگیكی تری به‌سه‌را بكه‌یت، جونكه پیكهاته‌ی كیمیاییه‌كانیان جیاوازن و ره‌نگه ببیته كڵۆ كلۆبونی گیراوه‌كه، ئه‌وه‌ش زیان به سیستمی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمپبیله‌كه ئه‌گه‌ینێ. وریابه هه‌رگیز ئه‌نتی فریزی جامی سه‌یاره نه‌كه‌یته رادیته‌ره‌وه ئه‌مه‌ش بۆ كۆی سیستمی ساردكه‌ره‌وه‌ی سه‌یاره‌كه‌ت خراپه.
هه‌ر كاتیك ویستت كۆنترۆلی گیراوه‌ی رادیته‌ره‌كه بكه‌یت، ئه‌بێ مه‌كینه‌كه‌ی سارد بێ و له شوینێكی ته‌خت دا بێ، هه‌رگیز له‌كاتی گه‌رم بونی مه‌كینه‌ی سه‌یاره دا، سه‌ری رادیته‌ر نه‌كه‌یته‌وه جونكه ره‌نگه ئاوی گه‌رمی ناو رادیته‌ره‌كه‌ت به ده‌م وچێ‌وتا هه‌ڵپرژێ و بتسوتێنی! بۆیه پێویسته به خاولیه‌ك یان پارچه په‌رۆیه‌كی ئه‌ستور و به‌وریایی سه‌ری رادیته‌ره‌كه بكه‌یته‌وه. بیگومان له ئێسته‌دا زۆربه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كان ده‌به‌ی گیراوه‌ی (ئه‌نتیفریز)یان به‌جیا له رادێته‌ره‌كه هه‌یه ئه‌مه‌یان هیچ مه‌ترسی دروست ناكات و پێویست به كردنه‌وه‌ی سه‌ری رادێته‌ر ناكات.
، با بیرمان نه‌چێ زۆر كه‌س هه‌ن كه جیاوازی ناكه‌ن له نیوان ئه‌نتیفریزی نۆرماڵی رادێته‌ر- مه‌كینه و ئه‌نتیفریز- ساردكه‌ره‌وه‌ی رادێته‌ر- مه‌كینه)ی ئۆتۆمبێلدا ناكه‌ن و پێ یان وایه یه‌ك شتن. لیره‌دا ئاماژه به جیاوازی ئه‌و دوانه ئه‌كه‌یه‌ین.
یه‌كه‌م : ئه‌نتی فریزی مه‌كینه(رادێته‌ر) ئۆتۆمپبیل، ناوی خۆی به خۆیه‌وه‌یه، واته دژی به‌ستن، ئه‌زانین كه ئاوی نۆرمال له پله‌ی (سفر) دا ئه‌یبه‌ستێ و له پله‌ی (١٠٠) دا ئه‌كوڵێ. ئیشی ئه‌نتی فریز به‌ته‌نها ئیسشی ئه‌وه‌یه كه له پله‌ی سفردا نه‌یبه‌ستێ و به‌رگری به‌ستن ی مه‌كینه بكا بۆ نمونه هه‌تا - ٢٥ ژیرپله‌ی سه‌دی !
به‌ڵام،
دوه‌م: ئه‌نتیفریزسارد كه‌ره‌وه ، دو ئه‌رك (واجب) ی هه‌یه ئه‌ركی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه سیستمی ساردكه‌ره‌وه‌ی مه‌كینه‌كه له به‌ستن بپاریزێ و نه‌هێلی بۆ نمونه هه‌تا ٣٠ پله‌ی خوارد سه‌دی بیبه‌ستێ، ئیشی دوه‌می ئه‌وه‌یه كه دژ به كوڵان و سوتانی مه‌كینه‌كه ئیش ئه‌كا بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ئۆتۆمۆبیله‌كه نه‌گات ، له ئیسته‌دا هه‌ندیك له‌و گیراوانه‌ی كه ئه‌كریته رادیته‌ره‌وه بۆ سیستمی ساردكه‌ره‌وه‌ی سه‌یاره له پله‌ی ناقس ٣٥ سفر ئه‌یبه‌ستێ و، له پله‌ی ١٤٥ پله‌ی سه‌دی دا ئه‌كوڵێ. بۆیه ناهیلێ مه‌كینه به جۆریك گه‌رم ببێ كه زیان به سیستمی ساردكه‌ره‌وه ومه‌كینه و ناوه وه‌ی بگه‌یه‌نێ و خوار بون كیشه‌ی بۆ دروست بكا.
ئه‌مه‌ش پیمان ئه‌ڵێ كه نابێ ئاوی نۆرماڵ بكریته رادیته‌ره‌وه و بۆ سیستمی سارد كه‌ره‌وه‌ی سه‌یاره به‌كار بهینرێ چونكه نه ئه‌توانی مه‌كینه له به‌ستن بپاریزی جونكه ئاو له سفر پله‌ی سه‌دی دا ئه‌یبه‌ستێ، نه ئه‌توانێ له گه‌رم بون بیپاریزێ چونكه ئاوی نۆرماڵ (به‌لوعه) له ١٠٠ پله‌ی سه‌دی دا دیته كوڵ!
تیبینی: ره‌نگی كوڵفلویستۆف ی ساردكه‌ره‌وه مه‌كینه زۆر جۆری هه‌یه، هه‌ر ره‌نگیك نیشانه‌ی پیكهاته‌ی گیراوه‌كه‌یه. هه‌ندیك جار به‌ته‌نها جیاوازی له ره‌نگه‌كاندا نیه به‌ڵكه له PH كانیشیان جیاوازن. بۆیه نابێ دوو ره‌نگ تیكه‌لاوبكرێ و بكرینه رادیته‌رێكه‌وه.
له‌كاتی تیكه‌ڵ كردنی دوره‌نگ ی جیاوازدا ره‌نگه‌كه به جۆریك ئه‌گورێ وه‌ك ئه‌وه وایه كه كاسكێتی مه‌كینه‌كه سوتابێ و ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار سه‌ر له فیته‌ر تیك ئه‌دا و تۆش توشی مه‌سره‌فێكی زیاده ئه‌بێت.
سه‌رچاوه -Traffic Fm
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.