رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە فەرمی بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکای کردووە تاکو سەردانی تورکیا بکات.
ئەم بانگهێشتنامەیەی تورکیا لە کاتێکدایە، پەیوەندی ئەمەریکا و تورکیا بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا بەرەو پێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و ئەنقەرە دڵخۆشە بەوەی واشنتن مەیدانەکەی لە سووریا چۆڵکردووە.
بەگوێرەی داوەتنامەکە، ئەگەر پەسەند بکرێت، دۆناڵد ترەمپ بەم نزیکانە و لە ساڵی 2019 سەردانی تورکیا دەکات و بەهۆیەوە هەردوو وڵات زیاتر لێک نزیک دەبنەوە.
سه‌رۆكى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "چوونى توركیا بۆ سووریا له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئازادییه بۆ برایانى عه‌ره‌ب و كورد له‌وێ".
ئه‌ردۆغان گوتیشى: "پرسى سووریا پرسى ئازادى و یه‌كپارچه‌یى خاكه‌كه‌یه‌تى، نه‌ك پرسى عه‌ره‌ب و كورد و توركمان". هه‌روه‌ها گوتى: "توركمانى سووریا براى ئێمه‌ن و سه‌لامه‌تى و سه‌قامگیرى ئه‌وان پرسى ئێمه‌یه".
له باره‌ى كوردیشه‌وه گوتى: "توركیا رێگه نادات كوردانى سووریا له ژێر چه‌پۆكى رێكخراوى په‌كه‌كه‌ى تیرۆریست بن".
سه‌رۆكى توركیا له باره‌ى عه‌فرین و جه‌رابلوسیشه‌وه گوتى: "له میانى هه‌ردوو ئۆپراسیۆنى قه‌ڵغانى فورات و چڵه زه‌یتوون، ئۆقره‌یى و سه‌قامگیریمان بۆ عه‌فرین و جه‌رابلووس گێڕاوه‌ته‌وه و سوورین له‌سه‌ر پاككردنى شنگال له تیرۆریستان بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه سه‌قامگیر بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.