Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:26

 تورکیا لەبارەی یارمەتیدانی پەیەدە هۆشداری دایه‌ فەرەنسا

توركیا : فەرەنسا یارمەتی پەیەدە دەدات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی توركیا هۆشداری بە فەرەنسا دا لەبارەی یارمەتیدانی هێزەكانی پەیەدە (باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە) دوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاری دا هێزەكانی لە رۆژئاوای كوردستان بكێشێتەوە و ئەم ناوچەیە كەوتە ژێر رەحمەتی سوپای توركیا.

مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند ئەوە ئاشكرایە كە فەرەنسا یارمەتی پەیەدە دەدات. ئەم چەند ڕۆژە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا پێشوازی لە نوێنەرانی پەیەدە كردووە.

گوتیشی " فەرەنسا دەیەوێ هێزی زیاتری سەربازی رەوانەی سووریا بكات و بەنیازن هێزەكانی ئێستەیان لە سووریا بهێڵنەوە، ئەگەر ئەم هێزانە بۆ ئەوە بمێننەوە كە بەشداری لە داهاتووی سووریا بكەن، سوپاسیان دەكەین، بەڵام ئەگەر بەنیازی ئەوەن پارێزگاری لە پەیەدە بكەن، ئەوا ئەم كارەیان خزمەت بەهیچ لایەك ناكات.

جێی باسە فەرەنسا رایگەیاندبوو كە هێزەكانی خۆی لە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا دەهێڵێتەوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.