بۆ گەشەپێدانی چارەسەرەكانی نەخۆشی لەرزۆكی و زەهایمەر ، زانایانی چین سەرقاڵی گەشەپێدانی گەورەترین ئامێری وێنەگرتنن كە بەلەرینەوەی موگناتیسی كاردەكات .
ئەو ئامێرە كه بە گەورەترین ئامێری لەو جۆرە دادەنرێت لە جیهاندا ، خەرجییەكەی دەگاتە (100) ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی و لە ناو قوڵایی مێشكی مرۆڤدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی زیاتر لە پێكهاتە ئاڵۆزەكەی تێبگات.
زاناكانیش ئاماژە بەوە دهكهن ئەو پرۆژەتازهیه " شۆرشێكی نوێیە بۆ لێكۆڵینەوە لە مێشكی مرۆڤەكان " و ڕەنگە لە داهاتوودا یارمەتیدەرو سوود بهخش بێت بۆ چارهسهركردنی چهند نهخۆشییهكی وهك زههایمهر ، بودجەی ئەو پرۆژەیە گەورەترە لە بودجەی گەورەترین تەلەسكۆبی جیهان كە لە چینەو پێی دەوترێت تەلەسكۆبی ڕادیۆیی دەمەوانە تۆپێی (فاست) و درێژییەكەی (500) مەترە .
زانایهكی بهشداربوو لهم پرۆژهیه ئاشكرایدهكات كه ئەو ئامێرە نوێیە جیهانێكی نوێمان بۆ ئاشكرا دەكات كە پێشتر نەیاندیوه ، ئهم زانایه وتیشی پرۆژەكەیان یارمەتیدەر دەبێت بۆ چاودێری ماددە كیمیاییە جۆراوجۆرەكانی وەك پۆتاسیۆم و فسفۆرو سۆدیۆم، ئەم ماددانەش زۆر یەكلاكەرەوەن لە ئەركەكانی مێشكداو بەشداری دەكەن لە گەیاندنی پەیامەكان لە ناو خانە جیاجیاكاندا .
جێی باسه ئەو ئامێرە جۆرێك دیزاینكراوە كە وردەكارییەكەی هەزار جار زیاترە لەئامێرەكانی وێنەگرتن بە لەرینەوەی موگناتیسی و دەتوانێت وێنەی ئەو تەنانەش بگرێت كە درێژییان (1) ملیمەترە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.