دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات له سوریا‌و بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته، هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د به هاوكاری یه‌په‌گه چوونه نێو ناحیه‌ی عه‌ریمه له‌منبج.
به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ 40 پیك-ئاپ كه هێزه‌كانی رژێمی تیادابووه، دوو تانك و ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر كه پێداویستییان هه‌ڵگرتووه، هه‌روه‌ها گوێزه‌ره‌وه‌ی زرێپۆشی سه‌ربازیی، له باشووری شارۆچكه‌كه‌وه چوونه‌ته ژووره‌وه.
شایانی باسه ناحیه‌ی عه‌ریمه ده‌كه‌وێته نێوان رۆژئاوای منبج و ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فوراته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.