توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی بریتانی ده‌ریخستووه كه ئافره‌تان ناتوانن زیاتر له 47 كاتژمێر نهێنییه‌كان بپارێزن.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میل-ی بریتانی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌سه‌ر 3 هه‌زار ئافره‌ت له ته‌مه‌نی 18 تا 65 ساڵی ئه‌نجام دراوه كه ناتوانن نهێنییه‌كان بۆ ماوه‌ی 47 كاتژمێر‌و 15 خولهك بپارێزن.
به‌پێی توێژینه‌وه بریتانییه‌كه له كۆی 10 ئافره‌ت چوارییان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن نهێنییه‌كان بپارێزن و له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا نهێنییه‌كان بۆ هاوسه‌ره‌كانیان و دایكیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، هاوكاتیش له سه‌دای 40ی ئافره‌تان به ئاشكراكردنی نهێنییه‌كان هه‌ست به‌گوناه ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه روونیشكردۆته‌وه كه ئافره‌ت له هه‌فته‌یه‌كدا به‌تێكڕا سێ هه‌واڵی پێ ده‌گات و هه‌ر هیچ نه‌بێ هه‌واڵێك بۆ كه‌سێك ده‌گێڕێته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.