Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:21

چی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌مان له‌ داگیرسانی (EPC) بپارێزین؟؟

بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه‌نتان
کوردستان TV
100%

لێره‌دا ڕێگه‌ی زۆر هه‌یه‌ بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له‌ داگیرسانی (EPC) و ته‌واوی هێما و گڵۆپه‌كانی سه‌ر داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت یه‌كێك له‌وانه‌ ته‌نها به‌كارهێنانی به‌نزینی كوالێتی به‌رز و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی به‌نزینی خراپ و ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی جێگه‌ی متمانه‌نین..

بیرت نه‌چێت پشكنینی مانگانه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌ چونكه‌ له‌كاتانه‌دا به‌زوویی درك به‌كه‌م و كوڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت و چاره‌سه‌ركردنی ئاسان ده‌بێت به‌ڵام پشتگوێ خستنی ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
هه‌میشه‌ كاتێك سویچی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌گریت به‌ده‌سته‌وه‌و ده‌ته‌وێت بچیت بۆ شوێنێك یان بۆسه‌ر كاره‌كه‌ت یاخود بۆگه‌شت بیر له‌وه‌بكه‌ره‌وه‌ ژیانی خۆت و خێزانه‌كه‌ت به‌نده‌ به‌ توندو تۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ زۆرجار روداوه‌ سه‌خته‌كان به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێله‌وه‌ ڕووده‌دات بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و روداوانه‌ گرنگی به‌ پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بده‌ به‌تایبه‌ت پێش گۆڕانی وه‌رزه‌كان.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm 
شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.