Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:44

به‌ ڤیدیۆ.. پرینته‌رێکی وێنه‌ به‌بێ وزه‌ و به‌بێ کێبڵ

بۆ هه‌موو شوێنێك ده‌كرێت به‌كارهێنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی ببات،
کوردستان TV
100%

ئا/ عومه‌ر ئه‌یوب

هه‌ر ئامێرێكی ئه‌لكترۆنی و دیجیتالی بۆ كاركردن پێویستی به‌ وزه‌یه‌، ئه‌م وه‌زه‌یه‌ به‌هۆی كاره‌باوه‌ بێت یان باتری، به‌تایبه‌تی ئامێرێكی وه‌كو پرینته‌ر كه‌ بۆ كاركردن بێگومان ده‌بێت وزه‌ی هه‌بێت. به‌ڵام پرینته‌ری جۆری KiiPix هیچ وزه‌یه‌كی بۆ كاركردن نییه‌، سه‌یرتر له‌وه‌ش بۆ وه‌رگرتنی وێنه‌كانی سه‌ر مۆبایل بۆ ئه‌وه‌ی چاپ و پرێنتیان بكا پێویستی به‌ هیچ كێبڵ، یان سیسته‌می بلوتوس یا وای-فای نییه‌، به‌گشتی وه‌ك هیچ ئامێرێكی ئه‌لكترۆنی ناچێت.

پرینته‌ره‌كه‌ بچووكه‌ و بۆ هه‌موو شوێنێك ده‌كرێت به‌كارهێنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی ببات،  بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ وێنه‌یه‌كی سه‌ر مۆبایل چاپ بكه‌ی، پێویسته‌ وێنه‌ی سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت بكه‌یه‌وه‌ و له‌سه‌رووی جامێكی زه‌ڕه‌بینی تایبه‌ت كه‌ له‌سه‌ر پرینته‌ره‌كه‌یه‌ دایبنێی و دوگمه‌یه‌ك له‌ خواره‌وه‌ دابگری و وێنه‌كه‌ چاپ ده‌بێت. قه‌واره‌ی وێنه‌كان بچووكن به‌قه‌د كارتێكی ریكلام ده‌بن، ده‌كرێت به‌و پرینته‌ره‌ ئێفێكتیش له‌سه‌ر وێنه‌ دابنێی و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی سووری ره‌نگی چاویش كه‌ به‌ هۆی تیشكه‌وه‌ دروست ده‌بێت .

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.