ئا/ محه‌مه‌د جه‌بلی
كریسمس یان ڕۆژی له‌دایكبوون كه به‌له دایك بوونی "مه‌سیح" ناسراوه‌و له ڕۆژی كریسمسدا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیھان وه‌ك ڕۆژێكی كلتووری ده‌كرێته ڕۆژی پشوو، كریستیانه‌كان له جیھاندا باوه‌ڕیان وایه”په‌یمانی كۆنی كتێبی پیرۆز”بۆ به‌نی ئیسرائیل ھاتۆته دی و ده‌ركه‌وتن و ھاتنی “یه‌سووع”ی له‌خاچدراو له‌پێناو رزگاركردنی مرۆڤایه‌تییه له گوناھو تاوانه‌كان.
ڕۆژی كریسمس دووه‌م گه‌وره جه‌ژنی كریستیانه‌كانه له‌دوای جه‌ژنی “قیامه”كه به پێی ڕۆژژمێری زایینی ئه‌و ڕۆژه ده‌كه‌وێته ڕۆژی 24 و 25ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك.
له‌و دوو رۆژه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌مدا ھه‌موو كریستیانێك له ئاماده‌كاریدایه بۆ پێشوازی ساڵی نوێ، خه‌ڵكانێكی زۆر له ھه‌موو وڵاتانی جیھان، ماڵه‌كانیان به گڵۆپ و دره‌ختی كریسمس ده‌ڕازێننه‌وه، ئه‌وان جۆره‌ھا كه‌ره‌سته‌ی جوانكاریی و داری "سنه‌وبه‌ر" له ناو ماڵه‌كه‌یاندا به‌كار ده‌ھێنن بۆ ئه‌وه‌ی كریسمس و جه‌ژنێكی خۆش به‌سه‌رببه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه بۆچی داری سنه‌وبه‌ر له نێو ئه‌و هه‌موو داره‌نه هه‌ڵبژاردراوه ئه‌وه‌ی زانراوه داری سنه‌وبه‌ر چه‌ند سیفه‌تێكی هه‌یه كه له داره‌كانی تردا نیه وه‌كو داره سنه‌وبه‌رو له هه‌رچوار وه‌رز به سه‌وزی ده‌مێنێته‌وه ،بۆیه كرستیانه‌كان له رۆژانی له دایكبوون به كار ده‌هێنن.
ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م وه‌ڵات بوو كه‌لتوری له دایكبوونیان له سه‌ده‌ی شازده به‌كارهێنا، كرستیانه‌كان داره‌كانیان رازانده‌وه و هێنایاوه ماڵه‌كانیان ، وه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده ، ئه‌مریكیه‌كان ئه‌و جۆره داره‌یان وه‌ك هێماكانی په‌رستنیان به‌كارهێنایه .
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه‌له ساڵی 1659 ویلاتی ماسا تشوستی یاسایه‌كیان ده‌ركرد كه ئاهه‌نكگیران تاوانا وه له
1864 شاژن ڤیكتۆریا خۆ هاوژین و منداڵه‌كان له ده‌وروبه‌ری داری له دایكبوون كۆمبوونه‌وه و وێنایان گرد ،له‌ساڵی 1884 شا ئه‌لبوت داری له دایكبوونی هێنایه ناو قه‌ڵاكه و بوو به كه‌لتور ، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستش ئه‌مریكیه‌كان داره‌كانیان رازانده‌وه به شتومه‌كی ده‌ستكردی خۆجێیه‌ی.
كوردستان تیڤی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.