به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى نیوز، ئافره‌تێكى ئه‌رژه‌نتینى كه له ساڵانى 1980وه له لایه‌ن باندێكى ڕفێنه‌ر، ڕفێندرابوو ، له ئه‌نجامى ئۆپه‌راسیۆنێكى هاوبه‌شی هێزه‌كانى پۆلیسى هه‌ردوو وڵاتى ئه‌رژه‌نتین و بۆلیڤیا به خانه‌واده‌كه‌ى شاد بووه‌وه.
ئافره‌ته ئه‌رژه‌نتینییه‌كه ناوى خۆى منداڵه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه و ئێستا ته‌مه‌نى 45 سالَه و منداڵه‌كه‌ى ته‌من 9 ساڵه له ساڵانى هه‌شتاكانه‌وه رفێندرابوو و هیچ زانیارییه‌ك نه‌بووه له باره‌ى ئه‌و ئافره‌ته ئه‌رژه‌نتینییه تا سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵ هێزه‌كانى پۆلیس دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵێكیان پێگه‌یشت ده‌رباره‌ى ئافره‌ته‌كه كه له شارى بێرمێجۆ له باشورى بۆلیڤیا حه‌شار دراوه.
هێزه‌كانى پۆلیسى ئه‌رژه‌نتین به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پۆلیسى وڵاتى بۆلیڤیا ئۆپهراسیۆنیكیان ئه‌نجام دا و توانیان ناونیشانى خانووكه كه شوێنى حهشارهگهى ئافره‌ته‌كه بوو دیارى بكه‌ن و ئافره‌ته ئه‌رژه‌نتینییه‌كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ى دواى چه‌ندین ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیان ئازادكران.
رۆژى 25ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، هێزه‌كانى پۆلیسى وڵاتى ئه‌رژه‌نتین ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى ئه‌و رووداوه بڵاو كرده‌وه و رایانگه‌یاند: ژنه ڕفێندراوه‌كه و منداڵه‌كه‌ى ڕاده‌ستى خانه‌واده‌كه‌یان كراونه‌ته‌وه، ئێستا له شارى مار دێل پڵاتا له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌ى ده‌ژێت، هاوكات به هیچ شێوه‌یه‌ك زانیارى ده‌رباره‌ى به‌رپرسان له‌و رووداوه كه 32ساڵ پێش ئێستا روویداوه ئاشكرا نه‌كراوه.
ئاماده كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.