سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه كه‌ركووك ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه شه‌رعیه‌ت به 16 ئۆكتۆبه‌ر ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر شه‌رعیه‌ت به 16 ئۆكتۆبه‌ر بده‌م ئه‌وا شه‌رعیه‌ت به ئه‌نفال و كیمیاباران كردنی ھه‌ڵه‌بجه و ھه‌شت ھه‌زار بارزانی ده‌ده‌م، بۆیه خه‌یاڵیان خاوه من به‌و شێوازه بگه‌ڕێمه‌وه.
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، سه‌باره‌ت به بڕیاری ده‌ستگیركردنی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره تۆڵه سه‌ندنه‌وه له به‌رامبه‌ر ھه‌ڵوێسته‌كانمان و ئه‌گه‌ر شه‌ش ساڵیش زیندانی بكرێم ھهڵوێستهكانم ناگۆڕم.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك له 16 ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك به بارودۆخێكی نا ده‌ستووری نا یاسایی تێده‌په‌ڕی، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌م راگه‌یاندووه، به یاداشێك داوام له ھه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق كرد به زووترین كات چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بكه‌ن، ماده‌ی 9ی ده‌ستووری عێراق رێگه‌ی نه‌داوه به ھیچ حكوومه‌تێك سوپا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان به‌كاربێنێ.
گوتیشی: ھه‌ڵوێستێكی دیكه‌مان له‌سه‌ر ھه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بوو، كه وه‌ك ئاڵای عێراق ئاڵایه‌كی ده‌ستوورییه. ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگی له‌سه‌ر داوه كه ده‌بێ ئاڵای كوردستان وه‌ك ئاڵای عێراق پێكه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی ھه‌ڵبكرێت. 86% خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌نگیان به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه له ھه‌موو پێكھاته‌كان.
ده‌شڵێت: له‌سه‌ر ئه‌و ھهڵوێستانهمان ھه‌ندێك خه‌ڵك له حكوومه‌تی عێراق به ئه‌جندای ده‌ره‌كی كارده‌كه‌ن، به‌شێك لایه‌نی سیاسی له كه‌ركووك نایانه‌وێت من وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بمێنمه‌وه، چونكه من شه‌رعیه‌ت به‌و بارودۆخه‌ی كه‌ركووك ناده‌م، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه كه‌ركووك ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه شه‌رعیه‌ت به 16 ئۆكتۆبه‌ر ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر شه‌رعیه‌ت به 16 ئۆكتۆبه‌ر بده‌م ئه‌وا شه‌رعیه‌ت به ئه‌نفال و كیمیاباران كردنی ھه‌ڵه‌بجه و ھه‌شت ھه‌زار بارزانی ده‌ده‌م، بۆیه خه‌یاڵیان خاوه من به‌و شێوازه بگه‌ڕێمه‌وه.
كوردستان 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.