Erbil 38°C دووشەممە 17 ئاب 05:57

هاتووچۆی هه‌ولێر: له‌مساڵدا 262 که‌س به‌ رووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

1749 كەس بونەتە قوربانی
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 27 ى 12 ى 2018 ، فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا   ئامارەی رووداوەكانی ساڵی 2018ی راگەیاندو بەپێی ئامارەكان لەماوەی ئەو ساڵەدا 1749 كەس بونەتە قوربانی.


 فازل حاجی راشیگه‌یاند ، لەساڵی 2018 دا  1348 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە كە بەهۆیەوە 262 كەس گیانیان لە دەستداوە ،  1401 كەسیش برینداربوون.

  گوته‌بێژى هاتووچۆ له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا  راشیگه‌یاند ،  له‌سالى 2018   ، 4369  شۆفێری سەرپێچیكار كەیسەكانیان یەكلا كراوەتەوە ،  دوو هەزار و 160 ئۆتۆمبێل و 909 ماتۆڕسكیل دەستیان بەسەرداگیراوەو شۆفێرەكانیان رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێنج هەزار ئۆتۆمبێل و نۆ بارهەڵگر بەهۆی زۆری و بەرزی بارەكانیانەوە سزادراون .

 
 له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى فازل حاجیدا رایگه‌یاند ،  له‌سالی 2018 دا ، 76 هەزار و 999 ئۆتۆمبێل ژمارەیان پێدراوە، و 139 هەزار و160 مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێکراوە ،  773 هەزار و 99 ئۆتۆمبێل تۆماركراون به‌ گوێره‌ی دواین ژماره‌ی تۆماركراوی ئۆتۆمبێل، و هەروەها 20 هەزار و 583  مۆڵه‌تی شوفێری دراوه‌ و كۆی گشتی مۆڵه‌تی شوفێری 525 هەزار و 260 مۆڵه‌ته‌ له‌و ژماره‌یه‌ش 59 هەزار و 435 مۆڵه‌ت به‌ ئافره‌تان دراوه‌.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.