گۆرانیبێژی كورد " مه‌ریوان سه‌فائه‌دین " دوو به‌رهه‌می هونه‌ری كه بریتیین له 2 گۆرانی تازه ئاماده‌یه و له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 كاری به‌رهه‌مهێنانیان بۆ ده‌كات و بڵاویان ده‌كاته‌وه .
مه‌ریوان ئاشكرایده‌كات كه دوو گۆرانی تازه‌ی ئاماده‌ن ، یهیكێكیان گۆرانییەكی هونەرمەندی ناوداری كوردستان " مەزهەری خاڵقی" ه دووبارە كردۆتەوە ، ئەوەی دیكەشیان گۆرانییەكی " دوێت " لەگەڵ برایەكی خۆی تۆماری كردووە ، ناوبراو وتیشی ئەو دوو بەرهەمە دەبێتە دەستپێكی كاری تازەی بۆ ساڵی (2019) .
سه‌فائه‌دین ، به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنان و كلیپكردنی ئه‌م 2 به‌رهه‌مه نوێیه نیازی وایه له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا سه‌ردانێكی كوردستان بكات ، تا بتوانێت بە شێوازێكی تازەو سەردەمیانە كاری بەرههمهێنانیان بۆ ئه‌نجامبدات، بەتایبەتی لەرووی ڤیدیۆ كلیپەوە .
مه‌ریوان سهفئهدین ، ئه‌م ساڵ 2 گۆرانی به ناوه‌كانی " گەڵا و كانی ئاشقان " به شێوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ بڵاوكرده‌وه ، كه یه‌كێكیان به شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند " ئاریان كه‌ریم " بڵاوكرایه‌وه . گه‌لاو كانی ئاشقان دوو گۆرانیی ئەوەندە جوان و پڕ هێزی جەماوەری بوو، بە قەدەر یەك ئەلبوومی گۆرانی سەرنجی جەماوەر و گوێگرانی بەلای خۆیدا راكێشا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.