Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:51

گرتنی سێلفی له‌ سه‌ر مه‌ریخ

یارمەتی زانایان دەدات بۆ ئەوەی باشتر لە ناوچەكەی سەر مەریخ ورد ببنەوە
کوردستان TV
100%

ڕۆبۆت و دۆزەرەوەكانیش كە دەگەنە سەر ڕووی مەریخ وەك هەر گەشتیارێكی ئاسایی دەكەونە سێلفی گرتن لەو شوێنەی كە بۆی چوون ، ئاژانسی ناسا یەكەمین سێلفی دۆزەرەوە نوێیەكەی بڵاوكردەوە كە لەسەر ڕووی هەسارەی مەریخ گرتویەتی .

(InSight)  ڕۆبۆتێكی نوێی ئاژانسی ناسایە و یەكەمین وێنەی سێلفی خۆی لەسەر هەسارە سوورەكەوە ڕەوانەی ئاژانسەكە كردووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە تێروانینێكی باش بۆ تیمە زەمینیەكەی ئەو دۆزەرەوەیەو هەموو جیهان دروست بێت سەبارەت بە پلێتە خۆرییەكان و سەر ڕووی ئەو ڕۆبۆتەی بۆ ماوەیەك لە سەر ڕوی مەریخ دەمێنیتەوەو پشكنینەكانی دەست پێدەكات.

هه‌روه‌ها (InSight) یەكەمین دیمەنی تەواوی ئەو ڕووبەرە زەوییەشی ناردووە كە درێژییەكەی (14) پێ و پانییەكەی (7) پێ دەبێت و نزیك دەبێت لە ناوچەی كارە تایبەتەكەی ڕۆبۆتەكەوە ، هەموو ئەو وێنانەی كە دۆزرەوەكە دەینێرێت چەند پارچەیەكی وەك یاری (پەزڵ) وایە كە دواتر بنكەی زەمینی ناساو لەلایەن تیمەكەی ئەو پرۆژەیەوە پێكەوە دەلكێنرێن .

ئەو وێنە سێلفییەی كە بە هۆی قۆڵی ڕۆبۆتەكەوە چركێنراوەو دۆزەرەوەكە ڕەوانەی كردووە پێكهاتووە لە (11) گرتە، وێنەی ناوچەی كارەكەی دۆزرەوەكەش (52) پارچە وێنە بووە.

بەپێی وتەی تیمەكەی (InSight) لە بنكەی زەمینی ناسا، ئەو وێنانە یارمەتی زانایان دەدات بۆ ئەوەی باشتر لە ناوچەكەی سەر مەریخ ورد ببنەوە بەر لەوەی ڕۆبۆتەكە ئامڕازەكانی دابنێت و لە چوارچێوەی ئەركەكەیدا بكەوێتە هەڵكەندنی خاكی مەریخ .

توێژەرەوەی سەرەكی لە پرۆژەكەی (InSight) لە تاقیگەی فیشكەدارەكانی سەر بە ناسا " برۆس پانیرت " ئاشكرایده‌كات ، ئەو ناوچەیەی كە دۆزەرەوەكە كاری تێدا دەكات ناوچەیەكی سەلامەتە بۆ ئامێرەكانمان، چونكە تاوێرو گردو چاڵ و چۆڵی لێ نییە.

یه‌ك هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا هەمان ئەو دۆزەرەوەیە یەكەمین سەرنجەكانی خۆی ڕەوانە كرد، لەوانەش گرتەی ڕووناكییەك كە بەسەر ڕووی هەسارەی مەریخدا تێدەپەڕێت و تۆماری دەنگی ئەو بایەشی ناردەوە كە لەسەر ڕووی مەریخ هەڵدەكات .

بڕیاره‌ لە چەند مانگی داهاتوودا دۆزەرەوەو ڕۆبۆتی (InSight) و تیمە زەمینیەكەی ئەو پرۆژەیە دەست بكەن بە ئەركە سەرەكییەكانیان لەسەر ڕووی مەریخ، چاوەڕوانیش دەكرێت ئەو دۆزەرەوەیە چەندین زانیاری نوێ و ورد لەسەر ئەو هەسارە سوورە بداتە تیمەكەی خۆی لە بنكەی زەمینی ناسا.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.