پردی هونه‌ره‌كان له پاریس له ساڵی 1804 له‌سه‌ر فه‌رمانی ناپلیۆن دروست كرا و، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دووباره نۆژه‌نكرایه‌وه پاش ئه‌و كاولكارییه‌ی له ماوه‌ی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیی به‌سه‌ریدا هات. ئه‌و پرده بریتییه له پردێك بۆ پیاده‌ڕۆكان كه په‌یمانگه‌ی فه‌ڕه‌نسا و گۆڕه‌پانی به‌رده‌م كۆشكی لۆڤه‌ر یان (كۆشكی هونه‌ره‌كان) به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
پردی هونه‌ره‌كان له پاریس هه‌روه‌ها به پردی دڵدارانیش ناوده‌برێ.. شووره‌ی ئه‌و پرده هه‌زاران كۆدی (قفڵی) پێوه‌كراوه كه گه‌واهیده‌ری خۆشه‌ویستی نێوان دڵدارانه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و، كلیلی ئه‌و كۆدانه‌ش فڕێیده‌درێنه ناو رووباری سین دراون.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.