هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد شه‌هرام نازری به هۆی كێشه‌ی هه‌وكردن له مامۆستای گۆرانیبێژی كوردی ئێرانی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرا.
پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی نازرییهكان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایگه‌یاند كه بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌م گۆرانیبێژه ناوداره‌ی كوردی وڵاتی ئێران تێكچووه و سه‌ره‌ڕای بڕیار بۆ چوونه ماڵه‌وه‌ی، به‌ڵام به هۆی باش نه‌بوونی باری ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه.
شوالیه‌ی ئاوازی ئێران له ویدیۆیه‌كدا كه له په‌یجی خۆی له ئینستاگرام بڵاوی كرده‌وه ڕایگه‌یاند به هۆی هه‌ڵامه‌ت و كێشه‌ی هه‌وكردن له گه‌روو و سینه‌ی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرا.
شه‌هرام نازری بڕیار بوو بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له شاره‌كانی شارهكورد و ئێسفه‌هان به هاوڕێیه‌تی گرووپی مۆسیقای مه‌وله‌وی كۆنسێرتی ساز بكات، به‌ڵام به هۆی بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌م كۆنسێرتانه بۆ كاتێكی نادیار دواخران.
شه‌هرام نازری له شاری كرماشان له دایكبووه. گۆرانیبێژ، مۆسیقا‌و ر ئاههنگدانهره و خاوه‌نی سلۆبی تایبه‌ت به خۆیه و مۆسیقای حه‌ماسی و عیرفانی تێكه‌ڵ به یه‌ك كردووه.
شوالیه‌ی ئاوازی ئێران 40 ئه‌لبۆمی له كارنامهدایه و ئه‌لبۆمه ناسراوه‌كانی بریتین له: ورده ورده، ئاگرێك له قامیشه‌ڵان، شه‌یدا بووم، كاروانی شه‌هید.
شه‌هرام نازری ناوبانگی جیهانی هه‌یه، له فه‌ڕه‌نسا خه‌ڵاتی لژیۆن دۆنۆڕه و له ساڵی ٢٠١٠ خه‌ڵاتی فه‌خری شهوالیهی فه‌ڕه‌نسای پێ به‌خشراوه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.