سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی قه‌سری شیرینی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و جارێكی دیكه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، شارۆچكه‌ی قه‌سری شیرینی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژانده‌ووه.
سه‌نته‌ری ژیئۆفیزیكی و بوومه‌له‌رزه ناسی سه‌ربه زانكۆی تاران رایگه‌یاند: ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له كاتژمێر 2:27 خوله‌كی سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی روویداوه .
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد: بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 13 كیلۆمه‌تری زه‌وی و له دووری 10 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی قه‌سری شیرین و 19 كیلۆمه‌تری شارۆچكه‌ی سه‌رپێلی زه‌هاو روویداوه و تا ئێستا زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه رانه‌گه‌یه‌ندراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.