Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:17

روسیا: خۆشحاڵین منبج راده‌ستى سوپاى سوریا بکرێت

روسیا: ئه‌م گاڤه‌ هۆکارێکى گرنگ دەبێت بۆ گەڕانەوەى سەقامگیرى بۆ ناوچەکە
کوردستان TV
100%

کۆشکى کرملین خۆشحاڵى خۆى بە رادەستکردنى منبج بە سوپاى سوریا دەربڕى.

دیمیترى بیسکۆف وتەبێژى کۆشکى کرملین لە لێدوانێکى رۆژنامەنووسیدا راگەیاندوە، رادەستکردنى منبج بە سوپاى سوریا و هەڵکردنى ئاڵاى دەوڵەتى سوریا هۆکارێکى گرنگ دەبێت بۆ سەرلەنوێ گەڕانەوەى سەقامگیرى بۆ ناوچەکە.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هه‌ینى، یەکینەکانى پاراستنى گەل دەرگاى چونە نێو شارى منبجیان بۆ سوپاى سوریا کردەوە، دواى چونە ناو شارەکە، سوپاى سوریا ئاڵاى وڵاتەکەیان لە ناوەڕاستى شارەکە هەڵکرد.

شارى منبج دەکەوێتە باکوورى سوریا و هاوسنوورە لەگەڵ دەوڵەتى تورکیا، ئەمڕۆ لەڕاگەیەندراوێکدا یەکینەکانى پاراستنى گەل کشانەوەى هێزەکانیان لە منبج راگەیاند و داوایان لە رژێمى ئەسەد کرد کە هاوشێوەى ناوچەکانى ترى سوریا پارێزگارى لە منبج بکات و لە داگیرکارى سوپاى تورکیا بیپارێزێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.