له‌راگه‌یاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر كه‌له‌هه‌ژماری تایبه‌تیان بڵاویان كردیته‌وه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ٦ شوێن داخران بەهۆی پابەندنەبوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كارکردن.
لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕسه‌ر به‌قایمقامیه‌تی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ڕۆژانى رابردوو ۲٤شوێن شوێنکار پشکنین وبەدواداچوونیان بۆکرالە گەڕەکی هەڤالان ، کە پێکهاتوون لە خواردنگە، کافتریا،سەمونخانە،شیرنەمەنی،چەرەزات،مارکێت،سەوزەو میوەفرۆش، بەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەکان ونەبوونی مۆلەتی فەرمی دووخواردنگە وسەمونخانەیەک وکافیریاو شیرنەمەنی وچەرەزات فرۆشێک داخران.
لێژنه‌كه‌ى قایمقامیه‌ت ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، مەبەست لەپشکنین وچاودێری وبەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی هەولێر لە پێناوبەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هەولاتیانە،هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ، هەروەها بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن“.


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.