شا سه‌لمان پاشای سعوودیه رۆژی پێنجشه‌ممه " ئیبراهیم عه‌ساف " ـی وه‌ك جێگره‌وه‌ی عادل جوبێر له پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دانا و پێده‌چێت ئه‌مه وه‌ك به‌شێك له‌و گۆڕانكارییه له‌ناكاوه بێت له كابینه‌ی حكومه‌تی ئێستای سعوودیه‌دا.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێكی دیكه له پۆسته‌كانی ئه‌م وڵاته گۆڕانكارییان تێدا درووستبووه به‌ڵام محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی ئه‌م وڵاته هێشتا هه‌ر له پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌مێنێت و " عه‌بدولعه‌زیز بن نایف بن عه‌بدولعه‌زیز " وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م گۆڕانكارییانه ماوه‌یه‌ك دوای كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی رۆژنامه‌نووسی سعوودیی ره‌خنه‌گری حكومه‌تی ئه‌م وڵاته به ئه‌نجام ده‌گات كه جهنجاڵێكی قورسی له ئاستی جیهان و ناوچه‌كه‌دا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه درووستكرد.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.