دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌ر كۆنگرێسمانه‌كانی دیموكراتی ناو كۆنگرێس ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر بودجه‌ی داواكراو بۆ درووستكردنی دیواری سنووریی نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكا په‌سه‌ند نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌ویش ناچار ده‌بێت سنووری نێوان وڵاته‌كه‌ی و مه‌كسیك دابخات.
ترامپ له په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تیی: ئێمه یان ئه‌و دیواره درووست ده‌كه‌ین، یانیش سنووری خۆمان له‌گه‌ڵ مه‌كسیك داده‌خه‌ین.
وته‌بێژی كۆشكی سپیی پشتڕاستی كرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی سنووری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك جیددییه و دانووستان له‌گه‌ڵ كۆنگرێس له‌مباره‌یه‌وه به هه‌ڵپه‌سێردراویی ماوه‌ته‌وه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه سه‌دان هه‌زار كارمه‌ندی حكومه‌تی فیدڕاڵ یان به‌بێ موچه رۆیشتوونه‌ته ماڵه‌وه یانیش به‌بێ هیچ مووچه‌یه‌ك درێژه به ئه‌ركه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.