به‌گوێره‌ی راپۆرتێك حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێدانی یارمه‌تیی ده‌ره‌كیی به مزگه‌وته توندڕه‌وه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كات و مه‌رجی داناوه تا زانیارییه‌كانی هه‌ر یارمه‌تییه‌كی ده‌ره‌كیی بۆ مزگه‌وته‌كانی ناو ئه‌م وڵاته بگاته ده‌ستی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، حكومه‌تی ئه‌م وڵاته سه‌ره‌تای ساڵی 2018 داوای له سعوودیه و كوێت و قه‌ته‌ڕ و چه‌ندین وڵاتێكی دیكه كرد تا ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی ده‌یده‌ن به‌ده‌ستی سه‌نته‌ر و رێكخراوه ئایینییه‌كان، سه‌ره‌تا به حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای رابگه‌یه‌نن. له قۆناغی دواتریشدا فه‌رمانگه‌ی پارێزگاریی له ده‌ستوور و ده‌زگای زانیاریی ده‌ره‌كیی ئه‌م وڵاته كه به ( BND ) ناسراوه، سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه و وه‌رگری بڕی یارمه‌تییه‌كه لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هۆكاری ئه‌م رێكاره راپۆرتێكی نهێنیی گروپی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژه تیرۆری به‌رلین بوو كه به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته گروپی " ده‌رئه‌نجامه باڵاكانی نه‌ته‌وه " پاییزی ساڵی 2015 بڕیاریدا به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی په‌نابه‌ران و چالاكیی ئه‌و گروپه سه‌له‌فییانه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بیی ده‌وروپشتی كه‌نداوی باشووری ئێرانه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌ڵمانیا، چاودێریی زیاتر بخه‌نه سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.