له‌راگه‌یاندراوێكی فه‌رمی دا یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵی ڕایگه‌یاند ، گورزێكى كوشنده به‌ر یانه‌كه كه‌وت ، ئه‌ویش به‌هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌ى یاریزان خوان کوادرادۆی کۆڵۆمبی كه‌ماوه‌ى 3 مانگ له‌ریزی یانه‌دا داده‌بڕێت به‌هۆی ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ری له‌ئه‌ژنۆیدا
کوادرادۆ لە یاری یانەکەی بەرانبەر یەنگ بۆیز لە خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا دووچاری پێكان هات ، یاریزانى ناوبراو یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ى كه‌ده‌توانێت لە چەند شوێنێکی یاریگادا یاری بکات و هاوکارێكى باشى یانه بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.