Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 06:21

به‌وێنه‌ .. بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی قەڵادزێ کاروچالاکیه‌کانى له‌ساڵی 2018 راگه‌یاند

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، کامۆخدر‌ بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی قەڵادزێ ، ئاماری کار و چالاکیەکانی ناوەندی وەرزش و لاوانی  قەڵادزێ ی  سەر بە بەرێوەبەرایەتی لاوانی سلێمانی له‌ ساڵی ۲۰۱٨   کە  (۱۸۹)  چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دراوە   به‌م شێوه‌یه‌ى راگه‌یاند 

۱/چالاکی  هونەری                              ۱۳ چالاکی 
۲/چالاکی  ڕۆشنبیری                          ۳٨ چالاکی 
۳/چالاکی پیشەیی                             ٥٥  چالاکی 
٤/چالاکی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی   ٦ چالاکی 
٥/چالاکی هۆشیاری                            ۱۷  چالاکی 
٦/چالاکی وەرزشی                            ٦۰ چالاکی 

به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانى قه‌لادزێ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بە پێی خشتەی ناو نوسین و تۆمار کردن  بۆ کار و چالاکیەکانمان زیاتر لە ۳ هەزار کچ و کور ی گەنج تێیدا بەشدار بوە  وە  بە خۆشحاڵیەوە زیاتر  لە ۲۰۰ گەنج توانویەتی هەلی کاری بۆ بڕخسێت لە بواری دەلاکی، درومان، ڕاگەیاندن

هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، کێشەی سەرەکیمان  نەبونی بوودجەی پێویستە  بۆ دابین کردنی پێداویستی تازە و نۆژنەکردنەوەی هۆڵەکان بۆ ئەوەی شوێنی گونجاو بۆ گەنجان دابین  بکەین بەداخەوە بە ئیمکانیەتی زۆر کەم توانیومانە ئەم کار و چالاکیانە ئەنجام بدەین بەهۆی قەیرانی دارایی کە زۆر  رێگربوە لەبەردەم کار و چالاکیەکانمان ، دەتوانم بڵێم  بەشێوەیەکی  زۆر  ئامانج و پلانی کار و چالاکیەکانمان وەک خۆی ڕۆیشتوە وانیومانە خزمەت بە گەنج  بکەین هۆشیاریان بکەینەوە 

کامۆخدر‌ بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی قەڵادزێ  ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ ڕوو ، ئومێدەوارین لە،کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا گرنگی  زیاتر  بە وەزارەتی ڕۆشنبیری بدرێیت بوودجەی بۆ تەرخان بکرێیت و کەمی میلاکات  بەهەر شێوازێک  بیت  پربکریتەوە چونکە  فەرمانبەرێکی  زۆرمان خانەنیش بوە و هیچ کەس نەمانتوانیوە  لەشوێی دابنین کە ئەمەش  بۆشای تەواوی لە فەرمانگەکەماندا  دروست کردوە

 
له‌كۆتادا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانى قه‌لادزێ ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەھیوای تەندروستیەكی زۆر باش بۆ ھاوڵاتیان لە ساڵی نوێ و پیرۆزبایی ساڵی تازەتان لێ دەكەین هیوادارین لە  ساڵی ۲۰۱۹ دا بە بەرنامەیەکی باشتر و کار و چالاکی  زیاتر ئەنجام بدەین هەلی کار و ئارامی  زیاتر و خزمەتگوزاری بەردەوام بۆ گەنجان و لاوان پێشکەش بکەین  کوردستان قۆناغی قەیران  تێبپەرێینت و  بکەوێتەوە  سەر سکەی جاران دەستمان کراوەتر بێیت ..

11


       

1

         

1

     

1111111111

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.