کۆبوونەوەی شاندی ڕوسیا و تورکیا لە مۆسکۆ کۆتاییهات و وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێت لە پرسی سوریادا پشتیوانی یەکدەبین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سووریا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌م وتانه‌ی له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغڵۆی هاوشانی دا و گوتی رازیبووین كه سه‌ربازانی رووسیا له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی توركیا له هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاته تیرۆرستیانه‌ی له سووریا هه‌نه به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ گوتی: له گفتوگۆكانی مۆسكۆدا جه‌ختمان له‌سه‌ر ره‌خساندنی ره‌وشێكی گونجاو كردووه‌ته‌وه‌ته‌وه تا په‌نابه‌ره سووریه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی روووسیا و توركیا و ئێران بۆ كاركردن له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستووری سووریا كردووته‌وه.
ئه‌و گه‌ییشتنه رێككه‌وتنه‌ی رووسیا و توركیا دوای ئه‌وه هات نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكێشێته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكرد توركیا هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له خاكی سووریادا چڕتر بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.