Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 06:21

خانووه‌که‌ی " لیۆناردۆ دیکاپریۆ " به‌ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی ده‌فرۆشرێت

بە بڕی 1.749 ملیۆن دۆلار فرۆشتی
کوردستان TV
100%

ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی و ئه‌مریكی " لیۆناردۆ دیکاپریۆ "  له‌ ویلایه‌تی لۆس ئەنجلۆسی  ئه‌مریكی خانووەکەی بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشێت .

میدیا جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌  " لیۆناردۆ دیکاپریۆ "  دوای دوو ساڵ لە رۆڵبینینی لە فیلمی "تایتانیکدا" لە ساڵی 1999 خانووەیەکی گەورەی لە لۆس ئەنجلۆس کڕیووە  کە رووبه‌ره‌كه‌ی "  3560  " مەتر چوارگۆشەبووە و خانووه‌كه‌  لە ساڵی 1931 دروستکراوە ، بەڵام پاش 19 ساڵ ژیان لە ماڵەکەی دواجار بە بڕی 1.749 ملیۆن دۆلار فرۆشتی .

لیۆناردۆ دیکاپریۆ،  له‌ ساڵی  1974  له‌ ئه‌مریكا و له‌ ویلایه‌تی  لۆس ئه‌نجلۆس له‌ دایك بووه‌ ، 148 جار هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیاواز و له‌و نێوه‌نده‌دا بۆته‌ خاوه‌نی 58 خه‌ڵات ، لەم کۆتاییەشدا توانی ببێته‌ خاوه‌نی هەشتاو هەشتەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پیاو، به‌هۆی بینینی رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فیلمی (The Revenant).
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.