نۆك زامنی سه‌قامگیری کاریگه‌ری هۆرمونی ئیسترۆجین ده‌کات به تایبه‌ت له قۆناغی دوای ڕاگرتنی سوری مانگانه و هه‌روه‌ها چه‌ندین مادده‌ی تێدایه که ده‌توانێت مرۆڤه‌کان له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک بپارێزێت ، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات گرنگ بێت بۆ ئافره‌تان .
توێژینه‌وه‌یه‌ک ئاشكرایده‌كات به‌و پێیه‌ی نۆك فۆلیک ئه‌سیدی تێدایه که ڕێگری ده‌کات له درووستبوونی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان و ڕێگره له درووستبوونی وه‌ره‌م له له‌شدا ، بۆیه پێویسته له هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار نۆک بخورێت ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌کی که‌میش بێت .
به گوێره‌ی قسه‌ی خه‌ڵك بێت ئه‌و ئاوه‌ی نۆكی تێده‌كه‌یت ، واته كه نۆك ده‌كه‌وێته نێو ئاوه‌وه ، ئاوه‌كه‌ی به سوود بێت بۆ له‌ش ، به‌ڵام له راستیدا وا نییه ، چونكه مادده‌ی ژه‌هراوی تێدایه بۆیه ده‌بێت شه‌وێک نۆک بکرێته ئاو به‌ر له لێنانی تا مادده ژه‌هراوییه‌کان نه‌مێنێ و ئه‌مانه‌یه که گه‌ده ناتوانێت هه‌ره‌سی بکات و دواتر پێویسته ڕزگارت بێت له‌و ئاوه و به‌کاری نه‌هێنیت له لێناندا .
ئه‌وانه‌ی له بواری نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان شاره‌زان ، رێنمایی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئافره‌ت پێویسته نۆك زۆر بخوات ، به‌و پێیه‌ی که ڕێگره له درووستبوونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی سه‌رگێژخواردن و سه‌ر ئێشه و کاریگه‌ری ئه‌رێنیی ده‌بێت بۆ هۆرمونی به‌خته‌وه‌ری و ڕێگری له دڵه‌ڕاوکێ و کۆلیسترۆڵ ڕێک ده‌خات و مولوله‌کانی خوێن ده‌کاته‌وه و ماسولکه‌ی دڵ ده‌پارێزێت و کاریگه‌رییه‌کانی ماندووبوونی مێشک که‌م ده‌کاته‌وه و فێربوون ئاسان ده‌کات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.