Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 17:40

سێوی تابلۆی ساڵی پێشکه‌شکرا

بەشداری زیاتر لە 50 پێشانگای هاوبەشدا کردووە
کوردستان TV
100%


 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار دكتۆر"  رێبوارسه‌عید " دواین تابلۆی ساڵ پێشكه‌ش به‌ قوربانییه‌كانی سته‌م سێوه‌ خان ده‌كات .

دكتۆر له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك تابلۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ سه‌ر تابلۆكه‌ش نووسیویه‌تی : دوا تابلۆی ساڵ بۆ قوربانیەکانی سته‌م بۆ سێوەخان. بەوهیوایەی گڕی ئاگرەکان بتوانن تاریکیەکانی زهنیەتمان رووناک بکەنەوە، نەک جەستەی ژن و منداڵەکان بکاتە دۆزەخی ژیان .

د. رێبوار ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ شێوه‌كاره‌ی كورده‌ كه‌ بۆ سه‌رجه‌م رووداوه‌كان چالاكی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و له‌ رێگه‌ی وێنه‌ و تابلۆكانی په‌یامه‌كانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت .

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی " وشه‌ " ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ لە ساڵی 1983 بۆ ساڵی 2010 بەشداری زیاتر لە 50 پێشانگای هاوبەشدا کردووە لە سلێمانی، هەولێر، تاران، پاریس، ئیسپانیا، لەندەن، کەنەدا، ئەمه‌ریکا، تۆکیۆ، پۆڵۆنیا .

دكتۆر رێبوار سه‌عید له‌ ساڵی 1962 له‌ ته‌وێله‌ له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 1997 له‌ له‌نده‌ن كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی ته‌واو كردووه‌ ، له‌ ساڵی 1999 لەدانیشتگای میدل سیکس  بڕوانامەی ماستەری وه‌رگرتووه‌ .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.