Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:35

به‌فر سه‌ربازێکی تورکیا کوشت و یه‌کێکی دیکه‌شی بریندارکرد

له‌ شارۆچكه‌ی شه‌مزینان سه‌ر به‌ پارێزگای ھه‌كاری
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی ھه‌ره‌سھێنانی به‌فر له‌ شارۆچكه‌ی شه‌مزینان سه‌ر به‌ پارێزگای ھه‌كاری وڵاتی توركیا، سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ برینداربوو.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئه‌منی وه‌رگیراون، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای توركیا به‌مه‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ له‌ كۆگایه‌كی ئاو له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی میرگه‌ساڤ، به‌ڕێكه‌وتن و له‌ رێگاشدا به‌فر ھه‌ره‌سی ھێناوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو سه‌رباز برینداربوون و ده‌ستبه‌جێ به‌ ھێلیكپۆته‌ری سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی یوكسه‌كۆڤا كران.

وێڕای هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی گیانی سه‌ربازه‌كان، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و چاره‌سه‌ری سه‌ربازه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌رده‌وامه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.