جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به مه‌به‌ستی گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دۆخی سووریا سه‌ردانی رووسیا و توركیا ده‌كات.
جۆن بۆڵتن وتوویه‌تی له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ توركیا و ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكا و ته‌نگه‌ژه ئه‌منییه‌كانی هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌كانی واشنتن و هه‌روه‌ها قۆناغی دواتری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی داعش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ڕه و ته‌لئه‌بیب ده‌كات.
ئه‌وكاته‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی 19ـی ئه‌م مانگه رایگه‌یاند به هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا هێزه‌كانی خۆی له سووریا ده‌باته ده‌ره‌وه، هاوكاتیش سێرگێی شویگۆ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند كه وه‌زیرانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی رووسیایان كردووه و له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كانی خۆیان گفتوگۆیان كردووه سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.