زۆربه‌مان له‌كاتی وه‌ستان له‌سه‌ره‌ی نان یان سه‌موون گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین یه‌كێك به ده‌نگی به‌رز هاوارده‌كات ده‌ڵی با نانه‌كه‌ی من زۆر ببرژێت، ئه‌م داواكارییه‌ش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌رۆێته‌وه كه هه‌ندێك خه‌ڵك خوویان به نانی زۆربرژاو و سوتاوه‌وه گرتووه وه به‌شی دوه‌میشیان هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ئه‌ندامێكی ماڵه‌وه‌یان نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه، نابێ شتی شیرین بخوات (نانیش شیرینه) و ده‌بێ شتی تاڵ بخوات، نانی سوتاویش تاڵه.
دكتۆر هه‌ڵگورد فه‌تحوڵڵا پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌ناو بۆ ڕوونی كرده‌وه ئه‌م بیرۆكه‌یه زۆر هه‌ڵه‌یه چونكه نانی سوتاو زیانی زۆره وه‌هیچ سوودێكیشی نییه، تاڵی مانای ئه‌وه‌نیه شه‌كره له‌خوێن دابه‌زێنێ. نان كه سووتا پێكهاته‌ی ده‌گۆڕێ بڕێكی زۆر "نایتریك ئۆكساید"ی تیا كۆده‌بێته‌وه،كه ده‌بێته هۆی: داڕوشانی ده‌م، هه‌وكردنی سورێنچك، برینداربوونی گه‌ده، ته‌نانه‌ت گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی زۆر به‌كاربێت، نایتریك ئۆكساید له خانه‌كانی گه‌ده كۆده‌بێته‌وه،كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه خانه بگۆڕێت بۆ خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی.
دكتۆر هه‌ڵگورد فه‌تحوڵڵا جه‌ختیكرده‌وه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هه‌ڵه باوه‌كان و ده‌بێت ڕاستبكرێته‌وه، كه نانی سوتاو زیانی هه‌یه نه‌ك سوود، هه‌ڵه‌ی تریش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن ده‌رزی ئینسۆلین زیانبه‌خشه و، نه‌خۆشه‌كه فێرده‌بێ، ئه‌وه‌ش دووره له ڕاستییه‌وه نه‌خۆشی شه‌كره خۆی له‌خۆیدا هۆڕمۆنی ئینسۆلینی كه‌مبووه، بۆیه ناچارده‌بێ ئینسۆلینی پێبدرێته‌وه.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.