Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:47

به‌نگلادیشییه‌کان روویان له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان کرد

104 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

ده‌نگده‌ران له‌ به‌نگلادیش به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ خولی یازده‌ھه‌مینی ھه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كاندا (په‌رله‌مان)، روویان له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان كرد.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار بڵاویكرده‌وه‌، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كاتژمێر ٠٨:٠٠ به‌ كاتی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێكرد تا كاتژمێر ١٦:٠٠ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ ١٠٤ ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌ ٤٠ ھه‌زار و ١٨٣ ناوه‌ند و بنكه‌ی ده‌نگدان، ده‌نگ ده‌ده‌ن.

له‌ خولی یازده‌ھه‌مینی ھه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كانی (په‌رله‌مان) به‌نگلادیشدا، ٣٩ پارت له‌ژێر ھاوپه‌یمانیتدا كه‌ گه‌وره‌ترینیان (ھاوپه‌یمانی گه‌وره‌یه‌) به‌ سه‌رۆكایه‌تی پارتی عه‌وامی بۆ به‌ده‌ستھێنانی زۆرترین كورسی ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن.

ھاوكات ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان، رێوشوێنی ئه‌منی توندیان به‌ ئامانجی پاراستنی ره‌وشی ھه‌ڵبژاردنه‌كان و گیانی ده‌نگده‌ران گرتووه‌ته‌به‌ر.

پێشتر حكوومه‌تی به‌نگلادیش رایگه‌یاندبوو كه‌ ٦٥٠ ھه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی به‌ ئامانجی پاراستنی ره‌وشی پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ناوه‌ند و بنكه‌كانی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.