سه‌رۆكی توركمانستان "قوربان قولی بیردی محه‌مه‌دۆف" گۆرانیه‌كی پێش هاتنی ساڵی نوێ بڵاوكرده‌وه .
محمه‌دۆف وشه‌كانی گۆرانیه‌كه‌ی به زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و توركمانی ده‌ڵێت و هاوكات پیانۆ ده‌ژنێت له‌كاتی گۆرانی وتندا و نه‌وه‌كه‌ی له وتنی گۆرانیه‌كه‌دا هاوكاری باپیره‌ی ده‌كات.
ئه‌م ڤیدیۆیه له كه‌ناڵی "Chronicle of Turkmenistan" بڵاوكراوه‌ته‌وه و یه‌كێك له هاوڵاتیه توڕه‌كانی توركمانستان له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیویه‌تی: باشتكرد لانی كه‌م گۆرانی به خه‌ڵكه‌كه‌ت بده به گۆرانی.
یه‌كێكی دیكه‌ش نوسیویه‌تی: هه‌ژاره‌كان برسیانه و بۆ كڕینی ئارد ده‌چنه ڕیزه‌وه و پاره‌ی ژیانیان پێ نیه و ئه‌ویش گۆرانی ده‌ڵێت.
یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: سه‌رۆك و نه‌وه‌كه‌ی توانای عه‌زف كردنی ئه‌م دوو ئاله‌ته مۆسیقیانه‌یان نییه.
سه‌رچاوه/ ڕاچڵه‌كین
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.