Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:32

ئەردۆغان و مێرکڵ دۆخى سووریایان تاوتوێ کرد

ئەردۆغان و مێرکڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تاوتوێی دۆخى سووریایان کرد.

سەرچاوەک لە سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئەردۆغان و مێرکڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریا و شەڕی تیرۆریان لە ناوچەکەدا کردووە".

ئەردۆغان و مێرکڵ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پرسی چوونی کۆچبەرانیان لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا کردووە. هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەردوو وڵات بۆ چاودێریکردنی دۆخی سووریا و پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە لە پەیوەندی بەردەوام ده‌بن".

دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، تورکیا پێشوازی لە بڕیارەکە کرد و دەیەوێ پێگەی خۆی لەو وڵاتە بەهێزتر بکات، بەڵام فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ نیگەرانن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.