زانایانی پزیشكی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه منداڵان له ژه‌می به‌یانیاندا شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ نه‌خۆنه‌وه ، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له داهاتوودا ببێته هۆی قه‌ڵه‌وبوونیان .
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له زانكۆیه‌كی پزیشكی له شاری ڤییه‌نای پایته‌ختی وڵاتی نه‌مسا له‌سه‌ر 650 منداڵ ئاماده‌كراوه ، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و منداڵانه‌ی رۆژانه بۆ ژه‌می به‌یانیان یه‌ك كوپ شه‌ربه‌ت ده‌خۆنه‌وه ، هێنده و نیوێك ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به قه‌ڵه‌وی زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كوپه شه‌ربه‌ته له به‌یانیاندا ناخۆنه‌وه .
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه قتوویهكی 350 ملیمی نزیكه‌ی 6 كه‌وچك شه‌كری تێدایه و به‌های خۆراكی نییه ، له به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی بۆ ژه‌می به‌یانیان ئاو ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ری تووشبونیان به قه‌ڵه‌وی ته‌نیا له‌سه‌دا 40 .
ئه‌و توێژه‌رانه‌ی هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن كه سێوێك یل پرته‌قالێك له بری شه‌ربه‌تی میوه بده‌ن به منداڵه‌كانیان تاكو ریشاڵی پێویستیان ده‌ست بكه‌وێت .
نزیكه‌ی نیو ملیۆن منداڵ كه ته‌مه‌نیان له خوار 11 سالیدایه كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی له راده‌به‌ده‌ریان هه‌یه ، كه له داهاتوودا ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی دڵ و جۆری دووه‌می شه‌كره زیاد ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.