بە بۆنەی هاتنی ساڵی ( 2019 ) ه‌ی زاینیی ، ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی كورد به‌رهه‌می هونه‌ری تازه به تایبه‌ت گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه .
یه‌كێك له‌م هونه‌رمه‌ندانه خانمه گۆرانیبێژی كورد " لانه كه‌مال " ه كه نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی له ژێر ناوی " خودا حافیز " بڵاوده‌كاته‌وه ، ئه‌م گۆرانییه پێشتر له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " زیاد ئه‌سعه‌د " بڵاوكراوه‌ته‌وه ، گۆرانی " خودا حافیز " له شاری هه‌ولێر كاری كلیپی بۆ كراوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌گه‌ل هاتنی سالی نوێ بڵاوده‌كرێته‌وه .
گۆرانیبێژ " ئۆژین نه‌وزاد " یه‌كێكی دیكه‌یه له‌م هونه‌رمه‌ندانه و به نیازه یه‌كه‌مین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی " خۆشم ده‌وێی باوانم " بڵاوبكاته‌وه ، پێشتر ئه‌م گۆرانییه‌ی به شێوه‌ی ده‌نگ له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند " حه‌مید عوسمان " به ناوی " بیستوومه " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
هه‌ر به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " ی گۆرانیبێژ به ناوی " من حه‌قمه " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه كه تێكستی گۆرانییه‌كه له لایه‌ن خودی " ئه‌حمه‌د خه‌لیل " ه‌وه نووسراوه و ئاوازه‌كه‌شی توركییه و " بریار فه‌تاح " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.