Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 09:52

له‌ سنه‌ پێشانگایه‌کی خۆشنووسی بۆ "مه‌زهه‌ری " ده‌کرێته‌وه‌

له‌ ساڵی 2015 پلەی باڵای خۆشنووسی بە دەست هێناوە
کوردستان TV
100%


له‌ گه‌له‌ری سووره‌ی سینه‌ما "په‌ردیسی " له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مه‌ خۆشنووسییه‌كانی  هونه‌رمه‌ند " ئاوات مه‌زهه‌ری " ده‌كرێته‌وه‌ .

له‌ هه‌واڵێكی ئاژانسی میهر هاتووه‌ ، له‌م پێشانگایه‌دا كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت ، 25 به‌رهه‌می خۆشنووسی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كورده‌ له‌م گه‌له‌ره‌ نمایشده‌كرێت .

هونه‌رمه‌ندی خۆشنووس " ئاوات مه‌زهه‌ری " له‌ ساڵی 2009 وه‌ ده‌ستی به‌كاری خۆشنووسی كردووه‌ و لەم ماوەیەش لە (13) پێشانگای ناوخۆیی و جیهانی بە شێوازی تاك و گروپی بەشداری كردووە ، ناوبراو له‌ ساڵی 2015 پلەی باڵای خۆشنووسی لە ئێران بە دەست هێناوە .

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.