Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:17

حه‌وت سیناتۆر داوا له‌ تره‌مپ ده‌که‌ن به‌شێک لە هێزەکانی لە سووریا بهێڵێتەوە

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

لیندزی گراهام، سیناتۆری ناسراوی کۆمارییەکان رایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا داوای لێدەکات ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بهێڵێتەوە.

لیندزی گراهام رایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە و پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا لەگەڵدا باس دەکات.

گراهام راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە ترەمپ دەکات كه‌ بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بۆ پارێزگاریکردن لە خۆمان بهێڵێتەوە".

پێشتر لیندزی گراهام رەخنەی لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا گرت و بە هەڵەیەکی "هاوشێوەی هەڵەکانی ئۆباما" ناوی برد.

گراهام راشیگەیاند "سەرۆک ترەمپ کارێکی راست دەکات کە هەوڵی راگرتنی هەژموونی ئێران دەدات، بەڵام کشانەوە لە سووریا ئەو هەوڵانە پەک دەخات و هاوپەیمانەکانمان کە کوردن، دەخاتە مەترسییەوە".

دواتر لیندزی گراهام لەگەڵ شەش سیناتۆری دیکە (جین شاهین، جۆنی ئێرنست، ئەنگەس کینگ، تۆم کۆتۆن و مارکۆ رۆبیۆ) بە واژۆی خۆیان نامەیەکی هاوبەشیان ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد و داوایان کرد، هێزەکان لە سووریا نەکشێنێتەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.