سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا له سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ عیراق ئاگاداری كردبوونه‌وه و رایگه‌یاند كه حكومه‌ت مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بووه سه‌ردانه‌كه فه‌رمی بێت و خشته‌ی دیاریكراوی هه‌بێت.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ عێراق ئاگادار كرابووینه‌وه، به‌ڵام مه‌رجمان ئه‌وه بووه سه‌ردانه‌كه فه‌رمی بێت و خشته‌ی دیاریكراوی خۆی هه‌بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی گوتی بەڵام دۆگلاس سیلێمان باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق سەردانی كردین و هەڵوێستی عێراقی لەسەر سەردانەكەی ترەمپ بەرز نرخاند.
شه‌وی چوارشه‌ممه 26ی كانونی یه‌كه‌می 2018، وته‌بێژی كۆشكی سپی راگه‌یاند دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته به سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشتونه‌ته عیراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.