Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:32

پۆتین له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ ترامپی نووسیوه‌ ئه‌و له‌سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆر ئاماده‌ی دانووستانه‌

تا ئێستا كۆشكی سپیی هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌م نامه‌یه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

كۆشكی كرملین رایگه‌یاندووه‌ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا له‌ نامه‌یه‌كدا به‌ بۆنه‌ی پیرۆزبایی ساڵی تازه‌ كه‌ بۆ دۆناڵد ترامپی نووسیوه‌، باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌و ئاماده‌یه‌ له‌سه‌ر پرسی جۆراوجۆر و به‌رفراوان دانووستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكادا بكات.

له‌ نامه‌كه‌ی ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیادا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ئه‌مریكا گرنگترین فاكته‌رن بۆ سه‌قامیگیرییه‌كی ستراتیژیی له‌ ئاستی نێوده‌ڵه‌تیدا.

هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا كۆشكی سپیی هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌م نامه‌یه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ پۆتین جیا له‌ ترامپ نامه‌ی بۆ رێبه‌رانی دیكه‌ی جیهانیش ناردووه‌ به‌ بۆنه‌ی پیرۆزبایی ساڵی نوێ و له‌ نامه‌كانیشدا ئاماژه‌ی به‌ پرسه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌ركام له‌و وڵاتانه‌ش كردووه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.