Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:41

که‌ته‌لۆنیا له‌ 2019شدا له‌سه‌ر داواکاریی سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وام ده‌بێت

حكوومه‌تی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ئیسپانیا جیاببێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


حكوومه‌تی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ئیسپانیا جیاببێته‌وه‌ رایگه‌یاند کە له‌ 2019شدا هه‌وڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی درێژه‌ پێده‌ده‌ن.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا، كویم تۆرا له‌ په‌یامی ساڵی نوێیدا كه‌ له‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی كه‌ته‌لۆنیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بانگه‌وازی، "له‌ 2019دا به‌یه‌كڕیزی سه‌رهه‌ڵدانی دژی نادادپه‌روه‌ری"ی دووپاتكرده‌وه‌.

تۆرا هیوای خواست، "ساڵی نوێ ببێته‌ مایه‌ی رووخاندنی دیواری سته‌می حكوومه‌تی ئیسپانیا و سه‌رهه‌ڵدان دژی نادادپه‌روه‌ری".

تۆرا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری داواكاریی سه‌ربه‌خۆیی نابن بۆ كه‌ته‌لۆنیا و داوای له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز كرد "دانوستانێكی بوێرانه‌ و جێگای باوه‌ڕ" له‌وباره‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن.

ناوبراو هه‌روه‌ها داوای نێوه‌ندگیریی نێوده‌وڵه‌تیشی كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ته‌لۆنیا.


سه‌رچاوه‌ - AA

شوان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.