رێژەی كۆلیسترۆڵ لەجەستە ئاماژەیەكە بۆ كۆبونەوەی چەوری لەخوێن و دیاری كردنی ئەگەری تووشبوون بەرەقبوونی دەمارەكان و جەڵتەی دڵ و مێشك.
هەندێك رەفتاری هەڵە و خۆراك هەیە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش، ئەوانیش:
- ژەمە خواردنی خێرا: هەمیشە ئەم جۆرە خواردنانە دەوڵەمەندن بە چەوری بەهۆی ئەوەی پێكهاتەی پەتاتەی سوورەكراوە و گۆشت و ماسی تێدایە و ئەوەش بەیەكێك لەسەرچاوەكانی كۆبونەوەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش دادەنرێت.
- گۆشتی دەوڵەمەند بەچەوری: هەرچەند گۆشت بەیەكێك لەسەرچاوەكانی پرۆتینی گرنگ بۆ تەندروستی دادەنرێت، بەڵام لەهەمانكاتدا رێژەیەكی بەرزی كۆلیسترۆڵی تێدایە ،بۆیە باشترە بۆئەو كەسانەی كێشەی بەرزری كۆلیسترۆڵیان هەیە دووربكەونەوە لەخواردنی گۆشت بەتایبەت گۆشتی پڕچەوری.
- شیرینی: بەتایبەت شیرینە سووركراوەكان و ئەوانەی زەیت و رۆن و كرێمی پڕچەوری لەدروستكردنیان بەكارهاتووە.
- شیرەمەنی پڕچەوریی: ئەو كەسانەی كێشەی بەرزی كۆلیسترۆڵیان هەیە باشترە شیر و پەنیر و شیرەمەنی خاڵی لەچەوری بەكاربهێنن.
- زەردێنەی هێلكە: یەك زەردێنەی هێلكە بڕی 210 میلیگرام كۆلیسترۆلی تێدایە ئەوەش دەكاتە لە 70%ی بڕی دیاری كراوی رۆژانەی كۆلیسترۆڵ.
- خواردنی دەریایی: هەرچەندە ئەم جۆرە خواردنانە بەسوودن بۆ تەندروستی و سەرچاوەی پرۆتین و چەوری بەسوودن، بەڵام دەوڵەمەندە بەكۆلیسترۆڵ.
ئا: كارزان عەبدوڵا فەرەج
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.