Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:37

لیندسی گراهام: ترامپ سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوون له‌ سووریا به‌ڵێنی زۆر دڵخۆشکه‌ری پێدام

هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانی ئێمه‌ له‌ سووریا پارێزراو ده‌بن و ئێران نابێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی به‌تاڵی ئێمه‌ له‌ سووریا پڕ بكاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سیناتۆر لیندسی گراهام كه‌ پێشتر داوای له‌ دۆناڵد ترامپ كردبوو بۆ پڕۆسه‌ی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی سووریا په‌له‌ نه‌كات و زیاتر بیر له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌مكاره‌ بكاته‌وه‌، رۆژی رابردوو وتی دوای ئه‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌یبووه‌، ئه‌و هه‌ندێ زانیاریی پێداوه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌یده‌زانیی و هه‌روه‌ها چه‌ندین هه‌واڵ دڵخۆشكه‌ریشی پێبووه‌.

گراهام كه‌ سه‌ر به‌ حزبی كۆماریخوازی ئه‌مریكایه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ وتوویه‌تیی: له‌گه‌ڵ ترامپ سه‌باره‌ت به‌ سووریا گفتوگۆمان كرد و چه‌ند زانیاریی گرنگی پێدام كه‌ تا ئێستا نه‌مزانیبوو، ئیتر دوای ئه‌وه‌ ده‌رچوونی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له‌ سووریا به‌لامه‌وه‌ ئاسایی بووه‌وه‌ و هه‌ستێكی زۆر باشترم له‌چاو پێشوو هه‌یه‌.

سیناتۆر گراهام له‌ سه‌ر ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی له‌مباره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی: پلانی ده‌رچوونی ترامپ بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ سووریا به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ سێ پێش مه‌رج كه‌ بریتین  له‌ یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه‌ داعش به‌ ته‌واویی له‌ناو چووبێت، دووه‌م ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ئێران نابێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی به‌تاڵی ئێمه‌ له‌ سووریا پڕ بكاته‌وه‌، سێیه‌میش بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانی ئێمه‌ له‌ سووریا پارێزراو ده‌بن.

 مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.