Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:54

پیاوێکی سووریی به‌ تۆمه‌تی داڕشتنی کرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له‌ ئه‌ڵَمانیا ده‌ستگیرکرا

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌م پیاوه‌ سوورییه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر نیازی هه‌بووه‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی له‌ هۆڵه‌ندا ئه‌نجامبدات
کوردستان TV
100%

پیاوێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سووریی به‌ گومانی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هۆڵه‌ندا پلانی بۆ ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی داڕشتووه‌، له‌ شاری مایێنتسی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركرا.

ئه‌م پیاوه‌ ته‌مه‌ن 26 ساڵییه‌ گومانلێكراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركرا، حكومه‌تی هۆڵه‌ندا داوای له‌م وڵاته‌ كرد پیاوه‌كه‌ی راده‌ست بكرێته‌وه‌.

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌م پیاوه‌ سوورییه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر و به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ستیان، نیازی هه‌بووه‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی له‌ هۆڵه‌ندا ئه‌نجامبدات.

جیا له‌م پیاوه‌، رۆژی شه‌ممه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هۆڵه‌ندا چوار گومانلێكراوی دیكه‌یشیان له‌ شاری رۆتردام ده‌ستگیر كرد كه‌ گومانلیكراون به‌وه‌ی نیازی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان هه‌بووه‌ و به‌ وته‌ی پۆلیس پیاوه‌ سوورییه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار كه‌سه‌ ده‌ستگیركراوه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ هۆڵه‌ندا ده‌ستگیركراون.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.