به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، له شارى ماگنیتۆگۆرسك له وڵاتى رووسیا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆرییه‌كى گاز 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون و 79 كه‌سی دیكه‌ش تا ئێستا هیج هه‌واڵێك له باره‌یانه‌وه نازانرێت.
ئولیگ كلیموڤ حاكمى هه‌رێمى شیلیابینسك به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند: 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون كه یه‌كێكیان منداڵه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و 79 كه‌سیش تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكیان نییه.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه كاتژمێر 4.00ى به‌یانى به كاتى ناوخۆى رووسیا له شارى ماگنیتۆگۆرسك كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى ئۆڕاڵى شاخاوى له هه‌رێمى شیلیابینسك ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز له باڵه‌خانه‌یه‌كدا ڕوویدا.
ده‌زگاى ئاسایشى فیدڕالى(FSB) ته‌قینه‌وه‌ى بۆرییه گازه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه و به‌شێكى باڵه‌خانه‌كه به ته‌واوى ڕووخاوه و قووربانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى ڕووداوه له ناكاوه‌كان رایانگه‌یاند: تا ئێستا 10 كه‌س له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌دا به سه‌لامه‌تى ڕزگار كراون، به‌ڵام 79 كه‌سیان تا ئیستا هیچ هه‌واڵێك نیيه له باره‌یانه‌وه.
كه‌رمه‌لین راشیگه‌یاند: ڤیرۆنیكا سكژۆرتسۆڤا وه‌زیرى ته‌ندروستى رووسیا له جیاتى ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى روسیا، به فڕۆكه گه‌یشته شوێنى رووداوه‌كه له شارى ماگنیتۆگۆرسك تا له نزیكه‌وه ئاگادارى دوا زانیارى باڵه‌خانه رووخاوه‌كه و هه‌واڵى نیشته‌جێبووى باڵه‌خانه‌كه بزانێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگیِڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.