به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 31ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، ده‌زگاى ئاسایشى فیدڕالى رووسى (FSB) رایگه‌یاند: هاووڵاتى ئه‌مریكى به ناوی پۆڵ وێله‌ن له مۆسكوى پایته‌ختى روسیا به تۆمه‌تی كاری سیخووڕیی ده‌ستگیر كراوه.
ده‌زگاى ئاسایشى فیدڕالى رووسى له 28ى ئه‌م مانگه‌دا هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكى ده‌ستگیر كردبوو به‌ڵام هیچ لێدوانێكى ده‌رباره‌ى ده‌ستگیركردنى ئه‌و هاووڵاتیه‌ى نه‌دركاندبوو.
هۆى ده‌ستگیركردنى پۆڵ ویله‌ن راگه‌یه‌ندراوه و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و كه‌یسه به‌رده‌وامه به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كى ئه‌و كه‌یسه ئاشكرا ناكرێت.
جێى ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا هاووڵاتییه‌كى نه‌رویجى به ناوى فرۆد بیرگ ده‌ستگیر كرا به هه‌مان شێوه تۆمه‌تى سیخووڕیى و دادگا له مانگى شوباتى ساڵى 2019 له كه‌یسى فرۆد بیرگ دانیشتن ئه‌نجام ده‌دات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.