به‌رپرسانی ناوچه‌یی ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهاری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند " سه‌دیق یار ئۆركزی " به‌رپرسی هه‌واڵگریی داعش و هه‌روه‌ها ده‌یان چه‌كداری دیكه‌ی ئه‌م گروپه‌ش له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا كوژراون.
وته‌بێژی والی نه‌نگه‌رهار وتی كه سه‌دیق ئۆركزی له هێرشی ئاسمانیی و زه‌مینیی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌فغانستاندا له ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار وێڕای 27 چه‌كداری ئه‌م گروپه كوژراون.
به وته‌ی وته‌بێژی والی نه‌نگه‌رهار هێرشه‌كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆسه‌ر چه‌كدارانی گروپی داعش ئه‌نجامدراوه كه تیایدا سه‌عید عومه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی و 27 چه‌كداری دیكه‌ی گروپه‌كه‌ش كوژراون و چوار بنكه‌ی ئه‌وانیش له‌ناو بردراوه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.