Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:47

 وه‌رزشیش هاوشێوه‌ی ده‌رمان گوشاری خوێن داده‌به‌زێنێ

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دووچاری به‌رزبوونه‌وه‌ی گوشاری خوێن هاتوون
کوردستان TV
100%

تۆژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخست، ئه‌نجامدانی راهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان هاوشێوه‌ی ده‌رمان گوشاری خوێن داده‌به‌زێنێ.

تۆژه‌ران داتاكانی نزیكه‌ی 400 تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیان كۆكرده‌وه‌ كه‌ كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رمانه‌كانی دابه‌زاندنی گوشاری خوێن و وه‌رزشكردنیان له‌سه‌ر دابه‌زاندنی گوشاری خوێن هه‌ڵده‌سه‌نگاند، له‌ ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ده‌رمانه‌كان و وه‌رزش نزیكه‌ی 9 میلیمه‌تر جیوه‌ گوشاری خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یان دابه‌زاند كه‌ دووچاری به‌رزبوونه‌وه‌ی گوشاری خوێن ببوون.

تۆژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م تۆژینه‌وه‌، حوسێن ناجی كه‌ تۆژه‌ری رێوشوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌ له‌ كۆلیجی له‌نده‌ن بۆ ئابووری و ته‌ندروستی له‌ شانشینی یه‌كگرتوو له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی: "واپێده‌چێ راهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان هه‌مان كاریگه‌ریی ده‌رمانه‌كانی دابه‌زاندنی گوشاری خوێنیان هه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دووچاری به‌رزبوونه‌وه‌ی گوشاری خوێن هاتوون و ده‌رمان به‌كاردێنن بۆ دابه‌زاندنی گوشاری‌ خوێن".

سه‌رچاوه‌/ دژه‌تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی / كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.