Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:55

گوته‌بێژی پنتاگۆن له‌ پۆسته‌که‌ی دوورخرایه‌وه‌

سوپاسی ئه‌م حكوومه‌ته‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌لی خزمه‌تكردنی پێمدا
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، دانا وایت له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌ و چارلس ئی. سومه‌رس له‌ جێگه‌ی دانرا.

گوته‌بێژی پنتاگۆن و راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رپرس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، دانا وایت كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی به‌رده‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیداریی له‌باره‌یه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس له‌ كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.

پنتاگۆن له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند "له‌ یه‌كی كانوونی دووه‌می 2019ه‌وه‌ چارلس ئی. سومه‌رس وه‌ك بریكاری راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رپرس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

سومه‌رس وه‌ك جێگری راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رپرس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كاری ده‌كرد.

لای خۆیه‌وه‌ وایت له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند "سوپاسی ئه‌م حكوومه‌ته‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌لی خزمه‌تكردنی پێمدا له‌گه‌ڵ جێمس ماتیس، سه‌ربازان و ته‌واوی ئه‌و سڤیلانه‌ی پشتیوانیان ده‌كردن. ئه‌وه‌ بۆمن ده‌ستكه‌وت و شه‌ره‌فه‌".

وایت كه‌ له‌ لایه‌ن ماتیس-ه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ی پێدرابوو، باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ لایه‌ن پاتریك شاناهان-ه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرابێته‌وه‌ كه‌ له‌ بری ماتیس له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری كار ده‌كات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.