Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:20

گه‌شتیاران له‌ساڵی 2019ـه‌وه‌ به‌ره‌و 2018 ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

جیاوازییه‌كی زۆری كات له‌ نێوان وڵاتاندا هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی پێگه‌ی" رادار بۆكس 24 " كه‌ تایبه‌ته‌ به‌گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان، هه‌ندێك فڕۆكه‌ی گه‌شتیاری له‌ 1ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2019 له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ڵساون و گه‌شتیان كردووه‌، كه‌چی له‌ 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كانیان.

ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ جیاوازییه‌كی زۆری كات له‌ نێوان وڵاتاندا هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی كاتێك كه‌سێك له‌ ئاسیاوه‌ به‌ره‌و ئه‌مریكا گه‌شت ده‌كات.

له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 12:18 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هۆنگ كۆنگ هه‌ڵساوه‌، كاتێك گه‌یشتۆته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلوسی ئه‌مریكا، كاتژمێر 9:3 خوله‌كی ئێواره‌بووه‌و رێكه‌وته‌كه‌ 31ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2018 بووه‌ له‌و شاره‌.

 

ئاماده‌كردنی /رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.